به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڤێنزۆئێلا لەم وڵاتە وتیشی : ئێران و ڤێنزۆئێلا پێوەندییەکی دۆستانەیان هەیە کە سەرچاوەگرتوو لە سیاسەتەکانی سەربەخۆیی خوازانە و خۆڕاگری خەڵکی ئەو دوو وڵاتەوەیە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هیواداری دەربڕی بە پێی ڕێککەوتنێک کە لەنێوان دوو بانکی مەرکەزیی ئێران و ڤێنزۆئێلا بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڤێنزۆئێلا ئەنجام بوو، بواری هاوکارییەکانی دوو لایەنە باشتر و ڕێگەکانی هاوکاری و بەشداری لە پەرەپێدانی دوو وڵات ، بەربڵاوتر بێت .
دێلسی رودریگز وەزیری دەرەوەی ڤینزوئێلاش لە وتاردانی دا لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئابووری و بازرگانیی ئێران و ڤێنزۆئێلا سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی هاوڕێی بۆ کاراکاسی بە نیشاندەری هەبوونی پێوەندی ستراتژیکی ئێران لەگەڵ ناوچەی ئەمریکای لاتین و بەتایبەتی ڤێنزۆئێلا زانی .
وەزیری دەرەوەی ڤێنزۆئێلا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران و ڤێنزوئێلا ئەندامی ئۆپێک و بزووتنەوەی بێ لایەنەکانن و ڕوانگەی هاوبەشیان لە پرسەکانی ستراتژیک هەیە وتیشی: وڵاتەکەی بەنیازی بەهێزکردنی پێوەندی و هاوپشتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .
محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە شەشەمین و دوایین سەردانی بۆ ئەمریکای لاتین ڕۆژی شەممە گەیشتە کاراکاسی پێتەختی ڤێنزۆئێلا. وەزیری درەەوەی ئێران لە یەکەمین سەفەری بۆ ئەمریکای لاتین بەرلە ڤێنزوئێلا سەردانی کوبا، نیکاراگوئە ، ئێکۆڤادۆر ، شیلی و بولیوی کرد و لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە دیدار و وتووێژی کرد .
شاندێکی ئابووریی شەست کەسە لە بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی باڵای بەشی تایبەت و زۆرتر لە بیست کەس لە بەڕێوەبەرانی بەشەکانی ئابووری ، لەم سەفەرە هاوڕێی زەریف بوون ....
کۆتایی کورتە نامە/310